پێش 4 هەفتە 230 جار خوێنراوەتەوە

رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

پەیام 

رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوەبەسەرچووى هه‌رێم له‌په‌یامێكدا دەڵێت "مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو ئەو پیلان و قەیرانانە ببێتەوە  کە ڕووبەڕووى هەرێم بوونەتەوە".

پەیامەکەى رێباز حه‌ملان به‌بۆنه‌ی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمەوەیە و دەشڵێت ""مه‌سرور بارزانی زۆر پلانی له‌ گۆڕنا و زۆری تریش كه‌ له‌ ئێستادا خه‌ریكن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به‌ چۆكدا دێن له‌به‌رده‌میدا".

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەسروور بارزانى لە پەروەردەی رێبازی بارزانیدا خۆڕاگری و ئازایەتی و فیداکاری سەلماندووە و سەرکردەی کردارە و خاوەن گفتە، ژمارەکانیش گەواهی ئەوە دەدەن کە چاکسازییەکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان".
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە دواى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانى لە ساڵى 2019ەوە تائێستا 13 مووچە بە تەواوى دابەشنەکراوە، کە بریتین لە حەوت مووچەى 2020، سێ مووچەى 2023، یەک مووچەى 2024، دوو مووچەى 2025.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا