1 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

پەیام 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4ی 7ی 2026 تاوه‌كو 10ی 7ی 2026، بڕی چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە، لەکاتێکدا هەفتەى ڕابردوو زیاترلە 10 ملیار دینار بووە.

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكرده‌وه‌، بە شێوەیەك بڕی چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، 85%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

 ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات داهاتی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو  كه‌ 10 ملیار و 745 ملیۆن و 032 هەزار و 208 دینار بووە، بە ڕێژه‌ى 53.5 % كه‌میكردووه‌ کە دەکاتە  زیاتر له‌ 5 ملیار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا: دوای ته‌قینه‌وه‌كان؛ گۆڕانكاری له‌ پلانی سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن ناكرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا: بەمنزیكانە بە تەواوەتی دۆسیەی تیرۆر دادەخەین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانى هەرێم نایانەوێت كێشەی مووچە لە ڕیشەوە چارەسەر بكرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قوتابییانی پۆلی 12 لە گرفتی تاقیكردنەوەكان نیگەرانن و داوای چارەسەر دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی: حکومەتى پارتى و یەکێتى هەموو شتێکى خراپیان لێ چاوەڕواندەکرێت

سەرەتا