1 کاتژمێر پێش ئێستا 277 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و 120 ملیاره‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان و بەپێى زانیارییەکانیش نە ناردنی داهاتی مانگانە لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە بووەتە هۆی ئەوەی بە کورتهێنانەوە مووچە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت. 
ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدڕاڵى بڕیاری دا مووچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت، لەکاتێکدا زیاتر لە ٤٠ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەى مانگى ئایاردا تێپەڕیوە. 
بەپێى زانیارییەکانى پەیام، ڕێکارەکانى ناردنی مووچە لە لایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە دەستى پێ کردووە، بەڵام گوژمەى مووچەکە بە کورتهێنانەوە دەنێردرێت، بەهۆی ئەوەى داهاتى مانگانە کە بڕەکەى ١٢٠ ملیار دینارە لە لایەن هەرێمى کوردستانەوە ڕەوانەى بەغدا نەکراوە. 
بەپێى ڕێکەوتنی حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵى پێویستە، لایەنی یەکەم کە حکومەتى هەرێمە مانگانە بڕى ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆی بۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدڕاڵ ڕەوانە بکات، لە بەرانبەردا حکومەتى فیدڕاڵ مانگانە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ڕەوانە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و 120 ملیاره‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم بە نادیارى ماوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کابینەى نۆ سێ ساڵە بە نایاسایی ماوەتەوە 13 مووچەى فەرانبەرانیشى فەوتاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 899 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

سەرەتا