پێش 3 هەفتە 248 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

پەیام
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە وەی سودان ڕووبەڕووی قۆناغێکی نوێی قەیرانی مرۆیی ببێتەوە، بەهۆی تەشەنەسەندنی شەڕ، بڵاوبوونەوەی کۆلێرا، زیادبوونی ئاوارەبوون و هاتنی وەرزی بارانبارین کە گەیاندنی هاوکارییەکان قورس دەکات. 
ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکانی کوردۆفان و دارفور مەترسیی زیاتر لەسەر کەرتی تەندروستی دروست دەکەن. هاوکات، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەو پەتای کۆلێرایەی لە ٢٧ی حوزەیرانی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندرا، بەهۆی بەردەوامیی جەنگ، کۆچپێکردنی بەکۆمەڵ و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوەوە لە وەرزی بارانباریندا، بەرەو هەڵکشانی زیاتر دەچێت و مەترسیی فراوانبوونی هەیە. 
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، تا ئێستا پەتای کۆلێرا گیانلەدەستدانی ١١٤ کەسی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە ١٣٣٠ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمارکراون. هەروەها ڕێژەی مردن بەهۆی پەتاکەوە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز کە ١٣. ٧ لەسەدی تووشبووان پێکدەهێنێت. ڕێکخراوەکە هۆشداریش دەدات کە ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە هەفتەکانی داهاتوودا بازنەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە بەرفراوانتر دەبێت. 
لەم بارەیەوە، شیبل سەحبانی، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سودان، ڕایگەیاند کۆلێرا لە دۆخێکی یەکجار ئاڵۆزدا گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکە. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە تیمە پزیشکی و مرۆییەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە بۆ گەیشتن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا