2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: له پێنج كاتژمێردا چهندین ئامانجی سهربازی ئێرانمان بۆردومان كرد
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ناوخۆی ئێران بە سەرکەوتوویی ئهنجام داوه و لە ماوەی پێنج کاتژمێردا کۆتایی پێهێناوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە، ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە، لاوازکردنی تواناکانی ئێران بووە لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و تێکدانی ئاسایشی دەریاوانی لە ناوچەکەدا. لەم هێرشانەدا تەقەمەنی و موشەکی زۆر پێشکەوتوو و ئاڕاستەکراو بەکارهێنراون بۆ لێدانی سیستەمەکانی بەرگریی کەناراو، پێگەکانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و، ژێرخانی سەربازیی دەریایی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرکراون. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە ناوچەکەدا لە دۆخی ئامادەباشییەکی تەواو و بەرزدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پەرەسەندنێکی ئەمنی یان هێرشێکی پێچەوانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە