2 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا هێرشی كردهوه سهر چهندین پێگهی سهربازی له كهناراوهكانی ئێران
ئەمریکا هێرشی کردەوه سەر چەندین پێگەی سەربازی لە ئێران، راشیگهیاند، هێرشهكان بۆ پاراستنی کەشتیوانیی گەرووی هورمزه، لە بەرانبەریشدا سوپای پاسداران ڕایگەیاند بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردن، بەحرەین و کوەیت پێکاوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند بە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو، شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆ سەر دەیان پێگەی جیاوازی ئێران ئەنجام داوە. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە، کەمکردنەوەی تواناکانی تارانە بۆ هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە گەرووی هورمز. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە هێرشەکاندا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، ڕادارەکانی کەناراوەکان، توانای مووشەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی بچووک کراونەتە ئامانج.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم هێرشانە، سوپای ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی، کەشتیی دەریایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکار هێناوە، هاوکات بۆ یەکەمین جار بەلەمی هێرشبەری بێسەرنشینیشی تاقی کردووەتەوە. سێنتکۆم جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاویی گرنگی بازرگانیی نێودەوڵەتییە و لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندا نییە، هەروەها دووپاتی کردەوە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و هێرشێکی پاساوهەڵنەگر.
لە لایەکی دیکەوە، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا ناوچەیەکی بەرفراوانی باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان گرتووەتەوە. بەپێی سەرچاوەکان، دوورگەی قشم و شاری بەندەر عەباس لە نزیک گەرووی هورمز، هەروەها پارێزگای خوزستان لەسەر سنووری عێراق، کەوتوونەتە بەر هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە