پێش 3 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان ئامادەن دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکانی ئێران خاپوور بکەن، هاوکات جەختی لە پاراستنی ئیسرائیل و لاوازیی توانای سەربازی و ئابووریی تاران کردەوە. 

لە لێدوانێکدا، ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە پێگەی "چیای فەئس" لە ئێران ئامانجێکی دیارە بۆ هێرشێکی گەورە و هێزەکانی ئەمریکاش بە وردی چاودێری دەکەن، هەرچەندە ئێستا هیچ چالاکییەکی تێدا نییە. ڕوونیشیکردەوە کە واشنتن لە ڕێگەی هێزە ئاسمانی و بۆشاییەکانەوە چاودێری هەموو جووڵەیەک دەکات و ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەو پێیەی ئەگەر دەستیان بەو چەکە بگەیشتایە، بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بەکاریان دەهێنا. 

سەرۆکی ئەمریکا سیستەمی فەرمانڕەوایەتیی ئێرانی بە ناسروشتی وەسف کرد و ئاشکرای کرد کە پێشتر گەیشتبوونە ڕێککەوتنێکی سەدا سەد، بەڵام شاندی ئێرانی بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە. هەروەها توانای سەربازیی ئێرانی بە بێهوودە ناوبرد و ڕایگەیاند ئەو وڵاتە خاوەنی هیچ هێزێکی ڕاستەقینەی ئاسمانی و دەریایی نییە، لە ڕووی ئابووریشەوە ڕێژەی هەڵاوسان تیایدا لە سەدا ٥ەوە بۆ سەدا ٣٠١ بەرزبووەتەوە. 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر بەهۆی ئەو و بنیامین ناتانیاهۆوە نەبووایە، ئەمڕۆ ئیسرائیل بوونی نەدەما. سەرەڕای هەبوونی ناکۆکی لە هەندێک کاتدا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتانیاهۆ بە زۆر باش وەسف کرد و ستایشی ڕۆڵی ناوبراوی وەک سەرۆکوەزیرانێکی سەردەمی جەنگ کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا