1 کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

ئەندی بێرنهام دووشەممە لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت

پەیام 

ئەندی بێرنهام وەك سەرۆكی نوێی پارتی كرێكاران هەڵبژێردرا و دەبێتە حەوتەم سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە دوای برێكزیت.

رۆژى 17ی تەممووزی 2026، ئەندی بێرنهام بە فەرمی وەك سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا جێگیر كرا و بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو جێگەی كییەر ستارمەر لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وڵات بگرێتەوە. 

بێرنهام كە بەبێ ڕكابەر هەڵبژێردرا، لە وتارێكدا بەڵێنیدا ئومێد بۆ خەڵك بگەڕێنێتەوە و گەشە بە كەرتە فەرامۆشكراوەكانی وڵات بدات.

ئەم گۆڕانكارییە دوای ئەوە دێت كە كییەر ستارمەر مانگی ڕابردوو بەهۆی دابەزینی ئاستی جەماوەریی و ناڕەزایەتییەكان بەرانبەر دەستنیشانكردنی پیتەر مەندڵسۆن وەك باڵیۆز لە ئەمریكا، دەستی لەكاركێشایەوە. 

بەوپێیەی پارتی كرێكاران زۆرینەی پەرلەمان پێكدەهێنێت، بێرنهام پێویستی بە هەڵبژاردنی گشتی نییە و ڕاستەوخۆ دەبێتە سەرۆكوەزیران. 

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ستارمەر دەستلەكاركێشانەوەی فەرمی پێشكەشی پاشا چارڵزی سێیەم بكات، پاشان پاشا داوا لە بێرنهام دەكات كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە سیاسەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەریتانیادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندی بێرنهام دووشەممە لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فانس: ئیسرائیل ڕێگریی لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران ڕازی نه‌بێت وێستگه‌كانی كاره‌با و پرد و ژێرخانه‌كانیان بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

سەرەتا