3 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

كۆمكاری عەرەبی: هێرشەكانی ئێران پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتانی عەرەبییە

پەیام 

كۆمكاری عەرەبی هێرشەكانی سەر وڵاتانی عەرەبی و لەنێویشیاندا هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و بە تاوانكارانە و سەركێشانە و بێباكانە ناوی دەبات.

نەبیل فەهمی، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی، هێرشەكانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداو بە "تاوانكارانە و بێباكانە" وەسف كرد و هۆشداریی لە مەترسییە توندەكانی دا. 

فەهمی ڕایشیگەیاند: ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر ژێرخانەكان لە بەحرەین، ئوردن، قەتەر، كووەیت و هەرێمی كوردستان، ئامانجیان فراوانكردنی بازنەی ململانێ و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكەیە.

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی جەختی كردەوە "هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر هەر وڵاتێكی عەرەبی، بە هێرش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەموو نەتەوەی عەرەب دادەنرێت و پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەكانە".

داواشی لە تاران كرد دەستبەجێ هێرشەكان ڕابگرێت و واز لە نانەوەی پشێوی و هەڕەشە لە كەشتیوانی بهێنێت، هەروەها بگەڕێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و بە بنەماكانی دراوسێیەتی باش بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەكان لە ناوچەكەدا پابەند بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمكاری عەرەبی: هێرشەكانی ئێران پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتانی عەرەبییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كەنداو خۆیان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانى ئێران بەدووردەگرن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەهۆی هێرشەكانەوە 50 كەس كوژران و 500 کەسیش برینداربوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 19 كەسی دیكە شەهید بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چیدی بە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا پابەند نابین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا بۆ شاردنەوەی شكستەكانی ژێرخانە مەدەنییەكانمان بۆردومان دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکى باڵاى ئێرانى: هێرشەکان بەردەوام بێت وەڵامدانەوەمان هیچ سنوورێکى نابێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئـیسرائیل دەیەوێت ئەمریكا پەلكێشی جەنگێكی بێسوود بكات

سەرەتا