1 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

ئاگرى دارستانەکانى ئیسپانیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

پەیام  

ئیسپانیا باری نائاسایی ڕاگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان كە لە كۆنتڕۆل دەرچوون و ڕووبەڕێكی زۆری زەوی سووتاون.

ئیسپانیا باری نائاسایی نیشتمانی لە ناوچەكانی مەدرید و ئاڤیلا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاگركەوتنەوەكانی دارستان لە كۆنترۆڵ دەرچوون و ڕووبەرێكی فراوانیان گرتەوە و وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە كرد ئامانجی ئەم بڕیارە خێراكردنی ناردنی سەرچاوەكانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەكەوتنەوەكان.

بەهۆی مەترسییەكانی ئاگرەكەوە زیاتر لە 10 هەزار كەس لە چەندین ناوچە گواسترانەوە و لە شارۆچكەیەكی ڕۆژئاوای مەدرید 3500 كەس ماڵەكانیان جێهێشتووە و بەهۆی گەیشتنی خێرای ئاگرەكە نزیكەی 1500 كەسی دیكە لە شارۆچكەی ئێڵ تیێمبلۆ بەمەبەستى پاراستنیان دوورخراونەتەوە. 

گەورەترین ئاگر لە پارێزگای گوادالاخارا زیاتر لە 32 هەزار هێكتار زەوی سووتاندووە و بەپێی ئامارەكان لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 125 هەزار هێكتار زەوی لە ئیسپانیا بەهۆی ئاگرەوە لەناوچوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرى دارستانەکانى ئیسپانیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

سەرەتا