1 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی نەبوونی ئیسعاف نەخۆشێک بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە قەڵادزێوە گەیەندرایە سلێمانی
پەیام
بەهۆی نەبوونی ئوتومبێلى فریاکەوتن (ئیسعاف) نەخۆشێک بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵادزێوە گوازرایەوە بۆ سلێمانی.
لە ڕونکردنەوەیەکیشدا کە ئەمڕۆ 31ى 7ى 2026 بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشخانەی قەڵادزێ بابەتەکە پشتڕاستدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت " بەداخەوە ئەوە ڕاستە و ئێمە دان بەو ڕاستییە نائاساییە دادەنێین".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێمە لەم نەخۆشخانەیەدا تەنها چوار شۆفێرمان هەیە کە توانای شۆفێرییان بۆ دەرەوەی شارەکانی قەڵادزێ هەبێت لەبەرامبەر ئەو هەموو دەرچوونەی کە نەخۆشەکان پێویستیانە".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە "داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی خۆمان دەکەین کە دروست بوونی ئەم حاڵەتە بەڕاستی جاری یەکەم و کۆتاجار نابێت گەر حکومەتی هەرێم بەدەم داواکانمانەوە نەیەت".
کلیک بکە بۆ بینینى ڤیدیۆکە:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە