2 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: تا ئهمریكا له دهستوهردان بهردهوام بێت هورمز به داخراوی دهمێنێتهوه
پهیام
دوای دوایین هێرشەکان، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە "هەڕەشە و دەستوەردانەکانی" لە هاتوچۆی دەریایی ناوچەکەدا بەردەوام بێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە. سوپای پاسداران هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە بەردەوامیی ئەم سیاسەتانە دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی و پەرەسەندنی زیاتر دەبات. هاوکات ئاشکرای کرد کە دوو کەشتیی نەوتهەڵگر پاش ئاگرکەوتنەوە لە یەکێکیاندا، لە بەزاندنی ڕێڕەوی باشووری گەرووەکە پاشگەز بوونەتەوە.
لە پەرەسەندنێکی دیکەی مەیدانیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئوردن ڕایگەیاند کە توانیویانە پێنج موشەکی ئێرانی، کە ئاراستەی خاکی وڵاتەکەیان کرابوون، تێکبشکێنن و پشتڕاستیشی کردەوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە. هاوکات لە کوەیت، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئێران کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی سەر بە کۆمپانیایەکی چینی لە باکووری وڵاتەکە، کە بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست داوە و زیانێکی زۆری ماددیش بەر شوێنەکە کەوتووە.
لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوەدا، وەزارەتی بەرگریی کوەیت جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوامن لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بە هەموو توانایەکەوە پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی کوەیت دەکەن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە