57 خولەک پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە 43 هەزار کەس لە هەرێم ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە
پەیام
لە ماوەى 10 ڕۆژی کردنەوەی دەرگای ناونووسیندا بە شێوەى ئۆنلاین بۆ فەریزەى حەجى ئەمساڵ تائێستا زیاترلە 43 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
بە گوێرەى ئەو لینکەى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بۆ تۆمارکردنى ناوى حاجییان دایناوە، تاوەکو دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 31ى 7ى 2026، زیاترلە 43 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕۆژی 5ى 8ى 2026 ى وەک دوا وادە بۆ ناونووسین دیاریکردووە، لەدواى ئەو وادەیەش تیروپشکى بۆ ناوى حاجییانى ساڵى 2027 لێ دەکرێت.
ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بڕیارە بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵبژێردرێن.
بەرپرسانى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێم پێشبینى دەکەن ئەمساڵ زیاترلە 70 هەزار کەس خۆیان بۆ فەریزەى حەجى 2027 تۆماربکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە