1 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هێرشكردنە سەر دوو کەشتى لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران پێكانی دوو نەوتكێشی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند و داوایشی كرد كەشتییەكان گوێ بە ڕێنماییەكانی سێنتكۆم نەدەن.

پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند كە هێزە دەریاییەكانیان دوو نەوتكێشیان لە گەرووی هورمز كردووەتە ئامانج كە هەوڵیان داوە لە ڕێڕەوێكی ڕانەگەیەنراوەوە تێپەڕ بن و گوێیان بە ئاگاداركردنەوەكان نەداوە. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پاسداران لەو بارەوە "چوار نەوتكێشی دیكەش دوای ڕووداوەكە ئاراستەی خۆیان گۆڕیوە و گەڕاونەتەوە".
 
سوپای پاسداران هۆشداری توندی داوەتە كۆمپانیاكانی كەشتیوانی كە گوێ بۆ ڕێنماییەكانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا "سێنتكۆم" نەگرن، چونكە دەستێوەردانە نایاساییەكانی ئەمریكا بێ وەڵام نامێننەوە.

سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: بانگەشەكانی سێنتكۆم بە بەردەوامیی هاتوچۆی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بێ بەربەست و چاودێریی پاسداران درۆیە.

پاسداران ڕایشیگەیاند: لە سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوەتی بەڕێوەبردن بەسەر هورمزدا بەردەوامین و بەرگریی لە بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران دەكەین و هیچ كەشتییەك بێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە دەریاییەكانمان تێناپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشكردنە سەر دوو کەشتى لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەوت كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەکەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێلۆنی: كۆچی نایاسایی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەكانی ئەورووپا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە كانێكی خەڵوزى پاكستان 34 كرێكار گیانیانلەدەستدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە 49 هەزار کۆچبەر سنووریان بەزاندووە و لە كەناراوەكانی مەغریبەوە گەیشتنە ئیسپانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ سێ بژارده‌یان له‌سه‌ر پرسی ئێران تاوتوێ كردووه‌"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: ئێران سیستمى بەرگریی ئاسمانیی سەرشانی دژەفڕۆکە لە چین دەکڕێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناتانیاهۆ له‌ ئه‌مریكایه‌ و ئێف35ـی توركیا و پرسی ئێران تاوتوێ ده‌كات

سەرەتا