1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
عامری ئیدانهی هێرشهكانی سعودیهی كرد و داوای له حكومهت كرد ههڵوێستی یهكلاكهرهوهی ههبێت
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، هێرشی هێزەکانی سعودیە و ئەمریکای بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئیدانە کرد و داوای لە بەغدا کرد پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی لەگەڵ واشنتۆن بکات.
عامری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوەی ڕوویداوە دەستدرێژییەکی ئاشکرا و بێپاساوە بۆ سەر سەروەریی عێراق و بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی. ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کردووە هەڵوێستێکی توند و یەکلاکەرەوە وەربگرێت بۆ پاراستنی ئەو هێزانەی کە ڕۆڵی سەرەکییان لە بەدیهێنانی ئارامی و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعشدا هەبووە.
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی ڕیاز گرت و ڕایگەیاند، عێراق لە ڕابردوودا بەردەوام دەستی برایەتی و هاوکاری بۆ وڵاتانی دراوسێ درێژ کردووە، بەڵام ئەم هەنگاوەی سعودیە هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیری و کەمکردنەوەی ڕۆڵی بەغدا لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، عامری ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە پێشێلکاریی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکان و سەروەریی خاکی عێراق وەسف کرد. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پێویستییان بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی یەکگرتووی هێزە عێراقییەکان هەیە بۆ پاراستنی سەروەری و کەرامەتی وڵاتەکەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە