1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
سوریا: وەڵامى هەر هێرشێک دەدەینەوە کە لە عێراقەوە بکرێتە سەرمان
پەیام
هاوشێوەى سعودیە و ئوردون سوریاش هۆشداری به حكومه‌تی عێراق ده‌دات كه له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان وه‌ڵامدانەوەیان دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوریا بە ماڵپه‌ڕی "حوڕه"ی ئه‌مریكی ڕاگەیاندووە، كه سوریا چووه پاڵ سعودیه و ئوردون و وڵاتانی تر له هۆشداریدان به حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان به هێرشكردنه‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو خاكی عێراق وه‌ڵام ده‌دەنەوە.
پێشتر به‌رپرسێكی باڵای عێراق بە هەمان سەرچاوەى ڕاگەیاندبوو، كه حكومه‌تی عێراق په‌یامی له سعودیه و ئوردونه‌وه پێگه‌یشتووه و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نوێ له خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان ئه‌نجام بدرێت، به هێرشی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراق وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆکەکانی ئەمریکا و سعودیە چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبی-یان له‌ناو خاكی عێراق بۆردوومان کرد، لەو هێرشانەدا 20 چەکدار کوژران.
لەدواى هێرشەکان سعودیه رایگەیاند، ئەو هێرشانە وەڵامێک بوون بۆ هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە