2 کاتژمێر پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ڕەشنووسی رێککەوتنی غـ.ەززە بۆ كشانەوەی ئیسرائیل و چەكداماڵینی حـ.ەماس بڵاوکرایەوە
پەیام
بەپێی ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە كە لە لایەن حەماس و گرووپەكانی دیكەی فەڵەستینەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و دوابەدوای جێبەجێكردنی پابەندییەكانی ڕێككەوتنی شەرەمشەیخ، پڕۆسەی سنوورداركردن و هەڵگرتنی چەكی قورس، شوێنەكانی بەرهەمهێنانی سەربازی، كۆگاكانی چەك و تونێلەكان دەست پێدەكات.
ـ ڕەشنووسەكە دەستپێكردنی پڕۆسەی سنوورداركردنی چەك بە هاتنە ناوەوەی لیژنەی نیشتمانی و جێگیركردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە كەرتی غەززە دەبەستێتەوە. دواتر لیژنەكە بە قۆناغبەندی پڕۆسەی ڕادەستكردن و هەڵگرتنی چەك جێبەجێی دەكات.
ـ لە ڕەشنووسەكەدا هاتووە: لە ماوەی 14 ڕۆژدا خشتەی جێبەجێكردنی پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك ئامادە بكرێت، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی ئەم وادەیە بە بڕیاری لیژنەی پشتڕاستكردنەوەی نێودەوڵەتی و بە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەكانی نەخشەڕێگاكە.
ـ لە ڕەشنووسەكەدا قۆناغەكانی ڕادەستكردنی چەكەكان بەستراوەتەوە بە كشانەوەی قۆناغبەقۆناغی قەوارەی زایۆنی لەو ناوچانەی لە كەرتی غەززە لەژێر دەسەڵاتیدایە، ئەمەش بەپێی مادەی 10ی نەخشەڕێگاكە.
ئەوەش هاتووە: لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بە پاڵپشتی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی چاودێریی جێبەجێكردنی پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك دەكات. لایەنە فەڵەستینییەكانیش بەشداریی پڕۆسەكە دەكەن.
ـ لە ڕەشنووسەكەدا جەخت كراوەتەوە كە هیچ چەكێك ناگوازرێتەوە، یان ڕادەستی قەوارەی ئیسرائیل، یان لایەنە غەیرە فەڵەستینییەكان ناكرێت، هەروەها مەرجی ئەوە خراوەتە ڕوو كە لیژنەی نیشتمانی تاكە لایەنی بەرپرسیار دەبێت لە پاراستن و هەڵگرتن، یان كۆنتڕۆڵی ئەو چەكانە لە كەرتی غەززە پاش جێبەجێكردنی بڕگەگانی حەوت تا 10ی نەخشەڕێگەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە