1 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

دادبینی بۆ سكاڵایەك دژ بە ئەڵمانیا لە دۆسیەی جەنگی سەر غـ.ەززە بەڕێوەدەچێت

پەیام

دادبینی بۆ سكاڵایەك دژ بە ئەڵمانیا لە دۆسیەی جەنگی سەر كەرتی غەززە بەڕێوەدەچێت.

دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: لە نێوان 7 تا 10ی مانگی نۆی ئەمساڵ دانیشتنەكانی دادبینی ڕەتكردنەوەی سەرەتایی ئەڵمانیا لە دۆسیەی ئەو سكاڵایەی نیكاراگوا دژی تۆماری كردووە و تێیدا بە پشتگیری لە قەوارەی ئیسرائیل لە ئەنجامدانی "جینۆساید" لە كەرتی غەززەی فەڵەستین تاوانباری دەكات، دەست پێدەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دادگا، ئەڵمانیا لە 7 و 9ی ئەیلوول بەرگرییكردنی خۆی سەبارەت بەو سكاڵایە پێشكەش دەكات، نیكاراگواش لە 8 و 10ی هەمان مانگ وەڵامی دەداتەوە.

نیكاراگوا لە یەكی مانگی سێی 2024 ئەم سكاڵایەی لە دادگای نێودەوڵەتی تۆمار كرد و ئەڵمانیای بە پێشێلكردنی پەیماننامەی 1948 بۆ ڕێگری لە جینۆساید، هەروەها پەیماننامەكانی ژنێڤ و بنەما سەرەكییەكانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی تاوانبار كرد.

پێشتر و لە چەند دانیشتنێكدا لە مانگی چواری 2024ـدا نیكاراگوا بەهۆی پشتگیری سیاسی، دارایی و سەربازی لە قەوارەی ئیسرائیل، هەروەها وەستاندنی پارەدان بە ئاژانسی "ئۆنروا"، ئەڵمانیای بە یارمەتیی لە ئەنجامدانی جینۆساید لە كەرتی غەززە تۆمەتبار كرد.

نیكاراگوا ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەڵمانیا دووەمین وڵاتە لە قەبارەی هەناردەكردنی چەك بۆ ئیسرائیل و مەحاڵیشە نەیزانیبێت ئەو چەك و چۆڵە لە كۆمەڵكوژیی كەرتی غەززەدا بەكار دەهێنرێت. لە بەرانبەریشدا، ئەڵمانیا تۆمەتەكان ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت: هەناردە سەربازییەكانی بۆ ئیسرائیل لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی هاوتەریبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشێكی ئاسمانی چڕ بۆ سەر ئێران دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادبینی بۆ سكاڵایەك دژ بە ئەڵمانیا لە دۆسیەی جەنگی سەر غـ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەردەوام دەبین لە لێدانی بەهێز و هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دروشمە بریقەدارەكانی دەسەڵات نەیتوانیوە ڕێگری لە شەپۆلی كۆچ بۆ هەندەران بكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشكردنە سەر دوو کەشتى لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەوت كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەکەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێلۆنی: كۆچی نایاسایی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەكانی ئەورووپا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە كانێكی خەڵوزى پاكستان 34 كرێكار گیانیانلەدەستدا

سەرەتا