2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هۆشداری دەداتە بەریتانیا لە هەر جۆرە هاوكارییەك دژی وڵاتەکەى
پەیام
ئێران هۆشداری دەداتە بەریتانیا لە هەر هاوكارییەك بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئێد میڵیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەختی لەوە كردووەتەوە كە هەر جۆرە هاوكارییەك لەگەڵ ئەو هێرشانەی كە ئەگەری هەیە بكرێنە سەر ئێران، تەنانەت ئەگەر لە چوارچێوەی ڕێككەوتنە بەرگرییەكانی پێشووشدا بن، بە هەموو شێوەیەك "قبوڵنەكراون".
عەراقچی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، ڕێگادان بە بەكارهێنانی خاك یان ئاسانكارییەكانی وڵاتێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتێكی دیكە، وەك "كارێكی دەستدرێژكارانە" هەژمار دەكرێت و ئەمەش مافی تەواو دەداتە وڵاتی بەئامانجگیراو بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بكات.
لە بەرانبەردا، بەپێی گێڕانەوەی لایەنی ئێرانی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە كە وڵاتەكەی بە هیچ شێوەیەك بەشێك نییە لە جەنگ دژی ئێران و ئەوان باوەڕی تەواویان بە دیپلۆماسی و گفتوگۆ هەیە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا. هەرچەندە تا ئێستا حكومەتی بەریتانیا یان میڵیباند بە فەرمی وردەكاری ئەم پەیوەندییەیان بڵاو نەكردووەتەوە.
هاوكات، میڵیباند لە پەیامێكی جیاوازدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، دوای دیدارەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات، ئاماژەی بەوە كردووە كە هەردوولا باسیان لە كەمكردنەوەی ئاستی گرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ئازادی هاتوچۆی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز كردووەتەوە تا سەقامگیری ناوچەكە بپارێزرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە