7 رۆژ پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەكی باڵای ئەمریكا: ناتوانین لە یەك كاتدا بەرگری لە ئەمریكا و ئـ.یسرایل بکەین

پەیام

فەرماندەیەكی باڵای ئەمریكا هۆشداری دەدات كە ناتوانن لە یەك كاتدا بەرگری لە ئیسرائیل و خاكی وڵاتەكەیان بكەن.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاوی كردووەتەوە، جەنەڕاڵ گرینكی ڤیچ، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا، هۆشدارییەكی توندی داوەتە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن)، و ڕایگەیاندووە كە هێزە دەریاییەكانیان ژمارەیان هێندە كەمە كە بەشی ئەوە ناكەن هەم بەرگری لە خاكی ئەمریكا بكەن و هەم ئیسرائیل لە هێرشە مووشەكییە بالیستییەكان بپارێزن.

 گرینكی ڤیچ جەختی لەوە كردووەتەوە، ئەگەر لانیكەم كەشتییەكی تێكشكێنەری دیكە بۆ هێزەكانیان زیاد نەكرێت، ئەوا ناچار دەبن لە نێوان پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا و بەرگری كردن لە ئیسرائیل، تەنیا یەكێكیان هەڵبژێرن. 

ئەم هۆشدارییە نیشاندەری كێبڕكێیەكی توندە لە نێوان فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكادا بۆ دەستكەوتنی ئەو چەك و كەرەستە سەربازییە سنووردارانەی كە واشنتن لەبەردەستیدایە. 

بەرپرسێكی ئەمریكیش ڕایگەیاندووە كە ئەم جۆرە هۆشدارییانە كاتێك دەدرێن كە فەرماندەكان مەترسییەكی گەورە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەیان دەبینن و پێویستیان بە سەرنجی بەرپرسانی باڵای واشنتن هەیە تاوەكو هاوسەنگییەكی نوێ لە دابەشكردنی هێزەكاندا دروست بكەن و ڕێگری لە هەر شكستهێنانێكی ئەمنی بكەن، ئەمەیش كێشەی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و ئەمریكا دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا