1 کاتژمێر پێش ئێستا
209 جار خوێنراوەتەوە
نەوتهەڵگرێك لە كەناراوەكانی عومان پێكرا و كۆنترۆڵی لەدەستدا
پەیام
هێزە دەریاییە بەریتانییەكان ڕایانگەیاند نەوتهەڵگرێك لە كەناراوەكانی عومان بە مووشەكێكی نەناسراو پێكراوە و پەكخراوە.
دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ شەممە، نەوتهەڵگرێكی بازرگانی لە نزیك كەناراوەكانی عومان ڕووبەڕووی هێرشێكی ناڕوون بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، كەشتییەكە بە مووشەكێكی نەناسراو لە دووری چەند میلێكی دەریایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی لیما لە سوڵتانشینی عومان پێكراوە و بووەتە هۆی دروستبوونی زیانی زۆر لە ژووری بزوێنەری كەشتییەكەدا، ئەمەش وای كردووە كەشتییەكە توانای مانۆڕكردنی نەمێنێت و كۆنترۆڵی لەدەست بدات.
سەرەڕای زیانە ماددییەكان، دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هیچ ڕاپۆرتێك لەبارەی برینداربوونی ئەندامانی تمیمی كەشتییەكە یان ڕوودانی پیسبوونی ژینگە و ڕژانی نەوت تۆمار نەكراوە.
تا ئێستا جۆری ئەو مووشەكەی بەكارهێنراوە و ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەكەوەیە دەستنیشان نەكراون، لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن. داواش لە سەرجەم كەشتییە تێپەڕبووەكانی ئەو ناوچەیە كراوە كە بە وریاییەوە بجوڵێنەوە و هەر چالاكییەكی گوماناوی ڕابگەیەنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە