1 کاتژمێر پێش ئێستا 193 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە دامەزراوەیەكی ناشەرعی دادەنێت

پەیام

ئەمریكا گوشارەكانی بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی چڕ دەكاتەوە و دەستی كردووە بە گرتنەبەری چەندین ڕێكار دژی ئەو دادگایە.

ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: ئیدارەی واشنتن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە ڕێكخراوێكی ناشەرعی دادەنێت. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردەوە لەوەی وڵاتەكەی دەستیكردووە بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێك بۆ پابەندكردنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە سیستم و ڕێساكانەوە.

ئەو لێدوانەی مارۆك ڕۆبیۆ لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوانە كە ئیدارەكەی ترەمپ دەستی پێكردووە بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كە كۆشكی سپی دادگاكە بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی ئەمریكا ناودەبات.

سەرباری هەڕەشە و گوشارەكان، ئەمریكا بەتەنیا دەسەڵاتی یاسایی نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، چونكە ئەو دادگایە بەپێی ڕێككەوتنامەیەكی نێودەوڵەتی پێكهێنراوە و واشنتن تەنیا دەتوانێت گوشار دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە دامەزراوەیەكی ناشەرعی دادەنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشێكی ئاسمانی چڕ بۆ سەر ئێران دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادبینی بۆ سكاڵایەك دژ بە ئەڵمانیا لە دۆسیەی جەنگی سەر غـ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەردەوام دەبین لە لێدانی بەهێز و هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دروشمە بریقەدارەكانی دەسەڵات نەیتوانیوە ڕێگری لە شەپۆلی كۆچ بۆ هەندەران بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێرشكردنە سەر دوو کەشتى لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حەوت كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مێلۆنی: كۆچی نایاسایی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەكانی ئەورووپا

سەرەتا