2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
ئیسپانیا بەربەستێكی دەریایی 500 مەتری بۆ ڕێگری لە كۆچبەران جێگیر كرد
پەیام
بۆ ڕێگری لە كۆچی نایاسایی، ئیسپانیا بەربەستێكی دەریایی لەسەر سنووری شاری سبتە و وڵاتی مەغریب جێگیر كرد.
حكومەتی ئیسپانیا بە ئامانجی كەمكردنەوەی هەوڵەكانی كۆچی نایاسایی لە مەغریبەوە دروستكردنی بەربەستێكی ئەمنیی دەریایی بە درێژایی 500 مەتر لەسەر هێڵی سنووری شاری سبتە تەواو كرد.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئیڵ پاییس بڵاوی كردووەتەوە، ئەم بەربەستە كە لە دەروازەی "تراخال" جێگیر كراوە، نزیكەی 70 سانتیمەتر لەسەرووی ئاستی ئاو و یەك مەتر كوتووەتە ژێر ئاوەوە.
ئەم بڕیارەی مەدرید دوای ئەوە هات كە لە 30ی تەمووزی ڕابردوو، زیاتر لە 800 كۆچبەر هەوڵیان دابوو بە مەلەكردن لە كەناراوەكانی مەغریبەوە خۆیان بگەیەننە سبتە.
لای خۆیەوە پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند كە سوپایان لە ناوچەكە جێگیر كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.
ئامارە ئەمنییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستا نزیكەی 69 هەزار و 500 كۆچبەر گەڕێندراونەتەوە بۆ مەغریب و 67 كەسیش لە كاتی هەوڵی پەڕینەوەدا گیانیان لەدەست داوە.
شاری سبتە و مەلیلە لە باكووری مەغریبن و دەكەونە سەر قاڕەی ئەفریقیا، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادان، مەغریبیش بە خاكی خۆی دەزانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە