6 رۆژ پێش ئێستا 6605 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: تەقینەوەکەی مۆسکۆ بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە بووه‌

پەیام

کۆمیتەی نیشتمانیی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی ئێوارەی شەممەی شاری موسکۆ بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە بووە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۱ی دیکەش برینداربوون. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆمیتەکە، ڕووداوەکە کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ۱ی ئابی ۲۰۲٦، لە ڕێستۆرانتێک لە مەیدانی "کودرینسکایا" لە ناوەڕاستی پایتەختی ڕووسیا ڕوویداوە. 
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە یەکێک لە کوژراوەکان پاسەوانێکی ڕێستۆرانتەکە بووە، کە ڕێگری لە ئافرەتێکی نەناسراو کردووە بە گومانی هەوڵدان بۆ بردنه ژوورەوەی بۆمبە دەستکردەکە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ئافرەتە گومانلێکراوەکە، پاسەوانەکە و یەکێک لە میوانانی ڕێستۆرانتەکە گیانیان لەدەستداوە. 
لە شوێنی ڕووداوەکەدا، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا لە موسکۆ، لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەکاربوون. لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە و ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا