6 رۆژ پێش ئێستا 387 جار خوێنراوەتەوە

پله‌ی گه‌رما له‌ كۆریا بۆ به‌رزترین ئاست له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رز بوه‌وه‌

په‌یام

پلەکانی گەرما لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور گەیشتە ٤٢.٥ پلەی سەدی، کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی وڵاتەکەدا. بەهۆی ئەم شەپۆلی گه‌رمایه‌وه‌، حکومەت باری لەناکاوی ڕاگەیاند و ڕێکارەکانی سەلامەتی راگه‌یاند.
بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی کەشناسیی کۆریا، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە پلەی گەرما لە شاری یانگسان گەیشتە ٤٢.٥ پلەی سەدی. ئەم پێوانەیە کە بەرزترینە لەوەتەی دەستپێکی تۆمارەکانی کەشناسی لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە ساڵی ١٩٠٤ەوە، بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک لەو شارەدا سنووری ٤٠ پلەی تێپەڕاندووە.
هاوکات لە شاری گیۆنگجۆی هەمان ناوچە، پلەکانی گەرما ٤٠.٢ پلەی سەدییان تۆمارکرد، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و یەکەمین جاریشە لەمساڵدا ئەو شارە بگاتە سەروو ٤٠ پلە. بەردەوامیی ئەم شەپۆلە گەرمایە کە تەواوی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، دەسەڵاتدارانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە.
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم دۆخە، حکومەتی کۆریای باشوور ئاستی باری لەناکاوی بۆ پلە دوو بەرزکردەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیران فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە ناوخۆییەکان کردووە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئەو کەسانە بگرنەبەر کە زیاتر بەرکەوتەی مەترسییەکانی گەرمان و جەختیشی لە سەقامگیریی دابینکردنی کارەبا و ئاو کردووەتەوە، هەروەها داوا لە هاووڵاتیان کراوە خۆیان لە چالاکییەکانی دەرەوە بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی نەوتەكەیدا دەسەپێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

سەرەتا