1 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: ٦٣٥ درۆنی ئۆکرانیمان خستە خوارەوە
پەیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی ٦٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیا و دەریای ڕەش و ئازۆف خستووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باڵدارەوە ئەنجامدراون و ناوچەکانی بەلگۆرۆد، بریانسک، ڤۆلگۆگراد، ڤۆرۆنیژ، کالوگا، کورسک، لیبیتسک، ئۆریۆڵ، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، ساراتۆڤ، تامبۆڤ، تولا، دەوروبەری مۆسکۆ، نیمچەدوورگەی قرم و خاکی کراسنۆداریان کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، یوری سلیۆسار، پارێزگاری ناوچەی ڕۆستۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشێکی بەرفراوانیان داوەتەوە و نزیکەی ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەی کامینسک-شاختیینسکی و حەوت ناوچەی دیکە تێکشکاندووە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکە زیانی لێکەوتووەتەوە.
لە هەمان کاتدا، ڕۆمان بوسارگین، پارێزگاری ناوچەی ساراتۆڤ ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا لە پارێزگاکەیان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. جیا لەوەش، سیرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ تەئکیدی کردەوە کە بەرگریی ئاسمانی شەش فڕۆکەی دیکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە کە بەرەو ئاسمانی پایتەخت دەفڕین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە