2 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گهڕێكی دیكهی دانووستان بهڕێوهدهبن
پهیام
بڕیارە ئهمڕۆ سێشەممە نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان لە ڕۆما کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی حزبوڵڵا و هەوڵەکانی ئاشتی.
ئەم گفتوگۆ ڕاستەوخۆیانە لە دوای ڕێککەوتنەکەی کۆتایی مانگی حوزەیران دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا ئەنجامدرا بە ئامانجی ڕێگەخۆشکردن بۆ ئاشتییەکی یەکجاری له باشووری لوبنان، بەڵام پێکدادانەکان لەگەڵ حزبوڵڵا کە بەشدار نییە لەو دانوستانانەدا، تا ئێستاش بە پچڕپچڕی ماونەتەوە.
بەپێی زانیارییە ئەمنی و حکومییەکانی لوبنان، چاوەڕوان دەکرێت تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ڕۆما پرسی تونێلهكانی حزبوڵڵا بێت کە خاڵێكی بههێز و گرنگی ئهو گرووپه چهكدارییه پێکدەهێنێت.
بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە بوونی ئەم تونێلانە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە کە کۆتایی بە جەنگی ساڵی ٢٠٠٦ هێنا و داوای باشوورێکی بێ چەکدار و بێ چەك دەکات.
لە بەرانبەردا، بەرپرسانی لوبنان دان بەوەدا دەنێن کە قەبارەی ڕاستەقینەی تونێلەکانی حزبوڵڵا تا ئێستا نادیارە و دۆزینەوە و لەناوبردنی تەواوەتییان ڕەنگە چەندین ساڵی پێویست بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە