2 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی نهوتی عێراق: دوای فرۆشتنی نهوت له بهندهرهكان بهرپرسیارێتیمان نامێنێ
پهیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەردەوامن لە تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا و پڕۆسەی گواستنەوە و بەدواداچوونی بارە نەوتییەکان تا گەیشتنیان بۆ پاڵاوتگەکان بەپێی ڕێکارە جیهانییەکان بەڕێوەدەچێت.
سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیکردەوە کە فرۆشتنی نەوتی خاو بەپێی میکانیزمی "ڕادەستکردن لە بەندەر" بهڕێوهدهچێت. بەپێی ئەم سیستەمە، بەرپرسیارێتی وەزارەت ڕاستەوخۆ دوای بارکردنی بارەکە و جێهێشتنی بەندەرەکە لەلایەن کەشتییەکەوە کۆتایی پێدێت.
لەم قۆناغە بەدواوە، کڕیار تەواوی بەرپرسیارێتی گواستنەوەی بارەکە، دیاریکردنی ڕێڕەوی کەشتییەکە و وەرگرتنی مۆڵەتە پێویستەکان بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا دەگرێتە ئەستۆ، چونکە وەزارەتی نەوت خاوەندارێتی کەشتییەکان ناکات و لە جوڵەیان بەرپڕسیار نییە.
سەرهڕای ئەوەش، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک لە کەشتییەکان بڕی تا دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەڵدەگرن و وەزارەت ڕێڕەوی کەشتییەکان لەڕێگەی سیستەمی بەدواداچوونی جیهانییەوە چاودێری دەکات و، دواتریش کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گەیشتنی بارەکان بۆ شوێنی پشتڕاست دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە