1 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
قەتەر: تاکو ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک نیە و لە هەوڵى نێوەندگیرى بەردەوامین
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندووە، بەردەوامی بە هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەدات و جەخت لە گەڕانەوە بۆ ڕێگەی دیپلۆماسی، ڕاگرتنی شەڕ و مسۆگەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەکاتەوە.
ماجد ئەنساڕی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دەوحە ڕایگەیاند، تاکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەئارادا نییە و هەوڵى سەرەکیی هەوڵەکان لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ بەگەڕخستنەوەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان و دەستەبەرکردنی هاتووچۆی ئازاد لە گەرووی هورمزدایە.
لەلایەکی دیکەوە، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، تاوتوێی دۆخی ناوچەکەی کرد و رایگەیاندووە، پێویستە تەواوی لایەنەکان پابەندی دیالۆگ بن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران جێبەجێ بکرێت کە لە حوزەیرانی ڕابردوودا واژوو کراوە.
دەوڵەتی قەتەر بە هاوکاریی پاکستان سەرکردایەتیی دەستپێشخەرییەکی ناوەندگیری دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە