4 رۆژ پێش ئێستا 330 جار خوێنراوەتەوە

پێنج ملیۆن زیاره‌تكار له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌

نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتکاری شیعە بەشداریان لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن کردووە
مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا بە بەشداریی نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتکاری شیعە بەردەوامە و پڕۆسەی گەڕانەوەیش دەستی پێ کردووە. 
بارەگای کۆنتڕۆڵی زیارەتی چلە لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی محەرەمەوە چوار ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ٦٦٠ زیارەتکاری شیعە لە ناوخۆ و وڵاتانی دیکەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمەکان هاتوونەتە عێراق. 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ئاشکرای کرد، کە ١٦ هەزار ئەفسەر و کارمەند لە پلانی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکاندا بەشدارن بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی شیعە بۆ زێدی خۆیان. 
حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی گەڕانەوەی پێچەوانەی سەردانکەران چڕ کردووەتەوە تاوەکو بەبێ پەککەوتن مەراسیمەکان کۆتاییان بێت. 
وەک نەریتێکی ساڵانە ملیۆنان زیارەتکاری شیعە لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دیکە با تایبەت لە ئێران و ئەفغانستانەوە دەچنە کەربەلا بۆ بەشداری لە مەراسیمی مامەتمینی دەربڕین بەهۆی شەهید بوون ئیمام حوسێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا