4 رۆژ پێش ئێستا 325 جار خوێنراوەتەوە

لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

په‌یام
بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە فەڕەنسا  چالاکی سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی ڕاگیرا. 
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی فەڕەنسا، کە بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای وڵاتەکە (EDF) بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و وشکەساڵییەوە کە کاریگەریان لە سەرانسەری وڵاتدا دروستکردووە، ڕژانی ئاوی ڕووبارەکانی مەوس و مۆسێل کەم بووەتەوە و لە چوارچێوەی ڕێکخستنە ژینگەییەکانی ئاودا ڕێکاریی بەرانبەر چالاکی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان گیراوەتەبەر. 
لەبەر ئەم هۆکارە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای فەڕەنسا بڵاوی کردەوە، چالاکی دوو ڕێاکتۆر لە وێستگەی ئەتۆمی شۆز و ڕیاکتۆرێکی لە وێستگەی ئاردینیس ڕاگرتووە. 
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشاوە، ئاستی بەرهەمهێنان لە ڕیاکتۆرەکانی بوگێی ٣، تریکاستین ٤ و سێنت ئالبانیش کەم کرابووەوە. 
 سەدا ٧٠ی بەرهەمهێنانی کارەبا لە فەڕەنسا لە ٥٧ ڕیاکتۆری ئەتۆمی وڵاتەکەوە دابین دەکرێت. ڕیاکتۆرەکان پێویستی ساردکردنەوە لەو ڕووبار یان دەریایانەوە دابین دەکەن کە لە کەناریاندا دروستکراون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا