56 خولەک پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بهردهوامین له فرۆشتنی نهوت
پهیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت و کڕیارانی نەوت بەرپرسن لە پڕۆسەی گواستنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق سەلیم ڕوکابی ڕایگەیاندووە کە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەردەوام دەبێت بەڵام کڕیاران بەرپرسن لە گواستنەوە و بارکردنی نەوتەکە.
ڕکابی ڕاشیگەیاند کە وەزارەتەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە بەرانبەر گواستنەوەی نەوتی لە بەندەرەکانی عێراق نییە و جەختی لەوەش کردەوە کە کۆمپانیاکانی نەوتی لایەنی بەرانبەری وەزارەتی نەوت بەرپرسن لە گواستنەوەی نەوتەکە.
ڕکابی ڕاشیگەیاند کە بە پێی ئەم میکانیزمە، وەزارەت و یان کۆمپانیای فڕۆشیاری نەوت بەرپرسە لە گواستنەوەی هەتا بەندەرەکان و وتی: "ئەو بەرپرسیارێتییە دوای گەیشتن بە بەندەرەکان تەواو دەبێت و کڕیار بەرپرسە لە گواستنەوەی".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە