2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
میری قهتهر و سهرۆكی ئهمریكا باسیان له دۆخی ناوچهكه كرد
پهیام
میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەستپێشخەرییەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان هەڵسەنگاند و باسیان له ئهگهری ڕێكهوتنی نێوان تاران و واشنتن كرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی میری قەتەر، شێخ تەمیم و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە و له كۆبوونهوهكهدا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەكه و بە تایبەتیش هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و دەستپێشخەرییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی ئاشتی تاوتوێ كرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ ستایشی هەوڵەکانی میری قەتەری کرد بۆ پشتیوانییەکانی و ئاسانکاری لە گفتوگۆی دوو لایەنە و ڕاشیگەیاند کە ئەو بابەتە یارمەتیدەری بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە