1 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لهژێر گوشار و هەڕەشەدا ڕێکەوتن ناکەین
پەیام
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووه، دەستوەردانەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ترەمپ هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی ڕێککەوتنی گەرووی هورمزن لەگەڵ عومان، جەختیش دەکاتەوە کە تاران لەژێر هەڕەشەدا ڕێککەوتن ناکات.
پێگەی فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە ئەو لێکتێگەیشتنە چاوەڕوانکراوەی نێوان تاران و مەسقەت سەبارەت بە ڕێکخستنی دۆخی گەرووی هورمز، بەهۆی گوشارە دەرەکییەکانەوە ڕاگیراوە و نەگەیشتووەتە ئەنجام.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، تا ئەو کاتەی دەستوەردانەکانی واشنتن و هەڕەشەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران بەردەوام بن، پرۆسەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.
پاسدارانی ئێران بە ڕوونی ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە سیاسەتی نەگۆڕی وڵاتەکەیان ئەوەیە؛ بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین لەژێر سێبەری هەڕەشە و زمانی هێزدا، بچنە ژێر باری واژۆکردنی هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە