3 رۆژ پێش ئێستا 238 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌كسیۆس: ڕێكه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران نزیكه‌

په‌یام

ئەمریکا و ئێران بە ناوبژیوانیی عومان لە واژووكردنی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و پیاده‌كردنی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان نزیک دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی، ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ دەبێت و ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە. لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، ئاراستەی هاتووچۆی كه‌شتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێکدەخرێتەوە؛ بە شێوەیەک کەشتییە هاتووه‌کان بەرەو کەنداو ڕێڕەوی باکوور لەناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێران بەکاربهێنن و کەشتییە دەرچووەکانیش بە ڕێڕەوی باشوور لە ئاوەکانی عوماندا تێپەڕبن. هەروەها بڕیارە هیچ باج و رسووماتێک نەسەپێندرێت و لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا مینە دەریاییەکان پووچەڵ بکرێنەوە.

ئەم هەنگاوە دوای دوو هەفتە لە شەڕ و ئاڵۆزیی سەربازی له‌نێوان ئێران و واشنتن هات کە خەریک بوو ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گشتگیر ببات.

لە تەنیشت عومان، وڵاتانی قەتەر، سعودیە و پاکستان بەشدارییان لە هه‌وڵی نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا کردووە، بە شێوەیەک کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ستێڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامداوە. سەرەڕای کۆتاییهاتنی ڕێکارەکانی ڕەزامەندیی سەرکردایەتیی ئێران لەسەر ڕەشنووسەکە، تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن واشنتن یان تارانەوە دەرنەچووە و دانوستان لەسەر هەندێک وردەکاری بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا