3 رۆژ پێش ئێستا 388 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن گورزی قورس ده‌وه‌شێنین

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند گەرووی هورمز بەمزووانە دەکرێتەوە و هۆشداریشی دا ئەگەر تاران لە دانوستانەکان پاشگەز ببێتەوە، ڕووبەڕووی گورزێکی قورس دەبێتەوە.

ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە وڵاتەکەی لە لێواری ئەنجامدانی گەورەترین هێرشدا بووە بۆ سەر ئێران لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، بەڵام لەسەر داوای تاران و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌پێناو ئەنجامدانی دانوستان، وەستێنراوە. 
سەرەڕای ئەوەی ئێران نایەوێت بە ئاشکرا دان بەو گفتوگۆیانەدا بنێت، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و سێشەممە هەنگاوی ئەرێنی نراوە. 

لە درێژەی لێدوانەکانیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک نابێتە خاوەنی چەکی ناوەکی، چونکە بەدەستهێنانی ئەو جۆرە چەکە لەلایەن تارانەوە دۆخی جیهان بە تەواوی دەگۆڕێت.
هەروەها هۆشداری دا کە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بارودۆخەکە بۆ ئێران زۆر خراپ دەبێت. هەرچەندە کاتی تەواو لەبەردەستدایە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام تاران دەزانێت لە ئەگەری هەر پاشگەزبوونەوەیەکدا، گورزێکی قورسی بەر دەکەوێت. 

ترەمپ ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمزدا نرخی سووتەمەنی و بەنزین دابەزێت. هاوکات داوای لە کۆمپانیاکانی بواری وزە کرد کە دەست بکەن بە کەمکردنەوەی نرخەکان، بەو پێیەی ئاراستەی ڕووداوەکان و دانوستانەکان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 930 هەزار دینارە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وتی به‌سڕه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا