3 رۆژ پێش ئێستا 711 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. واده‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی كۆن به‌ دراوی نوێ درێژ كرایه‌وه‌

په‌یام
بانکی ناوەندیی سووریا ماوەی گۆڕینەوەی دراوە کۆنەکانی لە ڕەققە، دێرەزوور و حەسەکە تا ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦ درێژ کردەوە و، له‌ هه‌مان كاتیشدا هاووڵاتییان بەدەست قەرەباڵغیی زۆر و خاوی پرۆسەکەوە دەناڵێنن.
سەفوەت ڕەسلان، پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا ڕایگەیاند، پرۆسەی کێشانەوەی دراوە کۆنەکان لە ڕێگەی لقەکانی بانکی ناوەندی و بنکەکانی دامەزراوەی پۆستەوە جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو جەختی لە بەدواداچوون بۆ سەرجەم پێداویستییەکان کردەوە بە مەبەستی ڕاییکردنی کارەکان.
سەرەڕای ئەو بڕیارە، ڕۆژی سێشەممە بنکەی سەرەکیی پۆست لە شاری ڕەققە قەرەباڵغییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و هاووڵاتییان لە کاتی گۆڕینەوەی دراوەکانیان ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەوە. بەپێی ئەو چاوپێکەوتنانەی "بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی ڕەققە" بڵاوی کردووەتەوە، بەشێک لە خەڵکی لە کاتژمێر چواری بەیانییەوە لە چاوەڕوانیدان.
لە لایەکی دیکەوە، دیاریکردنی بڕی یەک ملیۆن لیرەی سووریی کۆن وەک سەقفی ڕۆژانە بۆ گۆڕینەوەی پارە لەلایەن هەر کەسێکەوە، ڕەخنەی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 930 هەزار دینارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وتی به‌سڕه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا