2 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

په‌یام
هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا، رایگەیاندووە، هێزەکانی ڕووسیا ۱۱٥ درۆن و ۲۸ مووشەکی خێرایان ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا کردووە، لەوانەش مووشەکی بالیستی. لەو ژمارەیە ٩٨ درۆن خراونەتە خوارەوە، بەڵام ئاماژە بە خستنەخوارەوەی هیچ مووشەکێک نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کیێڤ ڕووبەڕووی کەمیی تەقەمەنیی دژە مووشەکی بالیستی بووەتەوە و داوای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی زیاتر لە هاوپەیمانەکانی دەکات. 
هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ و ۱۷ کەس کوژراون و ٤٤ کەسی دیکەش بریندار بوون و، ژێرخانی خەڵکی مەدەنی و کۆگاکان و وێستگەیەکی شەمەندەفەر کراونەتە ئامانج. 
لە بەرانبەردا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند ٤۷٥ درۆنی ئۆکرانیایان لەسەر ناوچەکانی ڕووسیا و دەریای ڕەش و دەریای ئازۆف خستووەتە خوارەوە. هەروەها وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕوونکردنەوەی دا کە هێزەکانیان ناوەندێکی گواستنەوە و کۆگاکردنی ئۆکرانیایان لە ناوچەی برۆڤاری بۆردومان کردووە کە بۆ دابەشکردنی پارچەکانی درۆن بەکارهێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: لەو هەزاران کۆچبەرەی لە مەغریبەوە ڕوویان لە سەبتە کرد؛ ٨٨ـیان گیانیان لەدەست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەمارۆکانی ئەمریکا کارەبای لە کووبا بڕی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا داواى لە ڕاوێژکارەکانى کردووە بیرۆکەى نوێ بۆ سزادانی ئێران بخەنە ڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه‌زانی میسر: گۆڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ ٥.٧ پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌

سەرەتا