1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. پڕۆژه یاسای تایبهت به پڕۆسهی ئاشتی ڕهوانهی پهرلهمان كرا
پهیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، تورکیا پرۆژەیاسایەکی نوێی بە مەبەستی ئاشتی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) و ئاسانکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی، کە لە ١٢ ماددە پێکهاتووە، ڕادەستی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە.
ئەم پرۆژەیاسایە کە لە ژێر ناوی "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی" ئامادەکراوە، ڕێگە بە گەڕانەوەی هەزاران چەکداری پێشووی پهكهكه دەدات. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە دۆزینەوەی میکانیزمێکی یاسایی و دادوەرییە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی سەرجەم ئەو کەسانەی کە دەستبەرداری خەباتی چەکداری دەبن و هەوڵدانە بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا.
لە دەقی پرۆژەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پڕۆسەی کۆتاییهاتنی بوون و چەکداماڵینی تهواوی بەش و باڵە رێکخراوەییەکانی پهكهكه ڕادەستی دامەزراوە ئەمنییەکان دەکرێت. پاشان ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دەکرێت تاوەکو بە فەرمی بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی پرۆسەکە بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە