57 خولەک پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پڕكردنەوەی كۆگاكانی چەك، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر كۆمپانیاكانى

پەیام

ئەمریكا 21 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە كۆمپانیاكانی بۆ خێراكردنی بەرهەمهێنان و گەیاندنی چەك و تەقەمەنییەكان.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە ڕێگەی یاداشتێكی فەرمییەوە داوای لە كەرتی پیشەسازیی سەربازیی وڵاتەكەی كردووە بە شێوەیەكی خێرا و هێرشبەرانە بەرهەمهێنان و ڕادەستكردنی چەك و تەقەمەنی زیاد بكەن. 

لەو بارەیەوە و بەپێی یاداشتێك كە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردەوە "ستیڤن فاین بێرگ، جێگری وەزیری جەنگی ئەمریكا تەنیا 21 ڕۆژ مۆڵەتی بۆ كۆمپانیاكان دیاری كردووە تا پلانی نوێ بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و پڕكردنەوەی كەمیی تەقەمەنییەكان پێشكەش بكەن".

ئەم هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ هۆشدارییە نهێنییەكانی ژەنراڵ دان كەین، سوپاسالاری ئەمریكا كە بە ڕاوێژكارانی سەرۆكی وڵاتی ڕاگەیاندووە كە واشنتن پێویستی بە دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە، چونكە تەنیا هێرشی ئاسمانی ئامانجەكان ناپێكێت.

كەمبوونەوەی كۆگاكانی تەقەمەنی ئەمریكا، بووەتە مەترسی بۆ سەر توانای واشنتۆن لە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی بەرانبەر هاوپەیمانەكانی و ئامادەیی بۆ هەر ململانێیەكی دیكەی چاوەڕوانكراو لە ناوچەكەدا.

لە لایەكی دیكەوە، بەرپرسانی وڵاتانی كەنداویش نیگەرانییان لە كەمیی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دەربڕیوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە كردنەوەی گەرووی هورمزەوە دەبەستێتەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    بۆ پڕكردنەوەی كۆگاكانی چەك، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر كۆمپانیاكانى

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوڕی جۆو بایدن: شێرپەنجە بە جەستەی باوکمدا بڵاو بوەتەوە و لە دۆخێکی زۆر سەختدایە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس: ئێران باج له‌و كه‌شتیانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ به‌ هورمزدا تێده‌په‌ڕن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناكۆكی لەنێو بەرپرسانى ئەمریكا سەبارەت بە جەنگی ئێران دروست بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی نەوتەكەیدا دەسەپێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

سەرەتا