2 کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

کوڕی جۆو بایدن: شێرپەنجە بە جەستەی باوکمدا بڵاو بوەتەوە و لە دۆخێکی زۆر سەختدایە

پەیام
هانتەر بایدن، کوڕی جۆو بایدنی سەرۆکى پێشووى ئەمریکا، ڕایگەیاند، باوکی (جۆو بایدن) تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەو نەخۆشییەکەشى بە جەستەیدا بڵاو بوەتەوە و، بۆ ئێسکەکانی تەشەنەی سەندووە و ئازارێکی توندی پێدەگەیەنێت. 
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەخشکرا، هانتەر باسی لە دۆخی تەندروستی باوکی کرد و بە "زۆر خەمناک" وەسفی کرد. ئاماژەی بەوەدا کە شێرپەنجەکە گەیشتووەتە ئێسکەکانی و بەشەکانی دیکەی جەستەی، ئەمەش بووەتە هۆی ئازارێکی سەخت و لە زۆر ڕووەوە کاریگەریی نەرێنی خستووەتە سەر ژیانی ڕۆژانەی. 
بایدنی تەمەن ٨٣ ساڵ، کە بەتەمەنترین سەرۆک بوو لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥ و تەنها چوار مانگ دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشکرا کرد. پێشتریش خۆی و ڕاوێژکارەکانی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند ببوونەوە بەهۆی بانگەشەی شاردنەوەی قەبارەی کێشە تەندروستییەکانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەهۆی دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ناچار بوو لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە. 
سەرەڕای سەختیی نەخۆشییەکە و نیگەرانییەکانی خێزانەکەی، هانتەر باسی لەوە کرد کە باوکی هێشتا چالاکە و بە ئاشکرا باس لەو پرسانە دەکات کە جێگەی بایەخن بۆی. بڕیاریشە بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی "بەڵێنم پێ بدە ئەمریکا" بڵاوبکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوڕی جۆو بایدن: شێرپەنجە بە جەستەی باوکمدا بڵاو بوەتەوە و لە دۆخێکی زۆر سەختدایە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس: ئێران باج له‌و كه‌شتیانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ به‌ هورمزدا تێده‌په‌ڕن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناكۆكی لەنێو بەرپرسانى ئەمریكا سەبارەت بە جەنگی ئێران دروست بووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی نەوتەكەیدا دەسەپێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

سەرەتا