پێش 4 هەفتە 276 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی نەوتەكەیدا دەسەپێنێت

پەیام 

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكی بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی وزەی ئەو وڵاتەدا پەسەند كرد.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی 86 دەنگی بەڵێ بەرانبەر 11 دەنگی نەخێر، پڕۆژەیاسایەكی بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا پەسەند كرد، ئەم پڕۆژەیە وەك ڕێزێك بە ناوی سیناتۆر لیندسی گراهامەوە ناو نراوە كە مانگی ڕابردوو كۆچی دوایی كرد. 

سزاكان بەرپرسانی باڵا، بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكیشەوە، لەگەڵ ئۆلیگارشییەكان واتە سەرمایەدارەكان و ئەو كۆمپانیا بیانییانە دەگرێتەوە كە پاڵپشتی پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیا دەكەن.

بەپێی پڕۆژەكە، باجی گومرگی تا 100% دەخرێتە سەر ئەو پێنج وڵاتەی یەكەم كە نەوت و غازی ڕووسیا دەكڕن، لەوانەش چین و هیندستان، وڵاتانێكیش كە كەمتر لە 15%ی غازی ڕووسیا هاوردە دەكەن و هەوڵی كەمكردنەوەی دەدەن لەم سزایانە دەبەخشرێن.
 
پڕۆژەیاساكە پێشتر بەهۆی داوایەكی سەرۆكی ئەمریكاوە دواكەوتبوو، بەڵام دواتر لەگەڵ ئیدارەكەی ڕێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی و كەمكردنەوەی ڕێژەی باجەكان لە 500% بۆ 100% لە ئێستادا پڕۆژەكە تەنها پێویستی بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا