2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات
پەیام
واشنتن ڕێكاری نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی دارایی دەگرێتە بەر كە یارمەتیی ئێران دەدات بۆ دەربازبوون لە سزاكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، كۆمەڵێك ڕێكاری نوێیان بۆ بڕینی شادەماری دابینكردنی دارایی نایاسایی بۆ ئێران گرتووەتەبەر، كە ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی فراوانی نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و كۆمپانیا وەهمییەكانە كە یارمەتی تارانیان داوە سەدان ملیۆن دۆلار بگوازێتەوە و دەستی بە داهاتی نەوت بگات، بەمەش سزاكانی نێودەوڵەتییان پێشێل كردووە.
واشنتن هۆشداری توندی داوە كە هەر لایەنێك یارمەتی ئێران بدات بۆ دەربازبوون لە سزاكان، ڕووبەڕووی لێكەوتەی مەترسیدار دەبێتەوە.
جەختیشی كردەوە كە پابەندن بە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانیان بۆ داخستنی هەموو ئەو ڕێگایانەی ئێران بۆ دابینكردنی دارایی چالاكییە تێكدەرەكانی بەكاریان دەهێنێت.
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە كە بەردەوامی تاران لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر و دەستوەردان لە كاروباری ناوچەكە، باجێكی قورس و بەردەوامی بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.
ئەم هەنگاوانە ئامانجیان دابڕانی زیاتری ڕژێمی ئێرانە لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە