2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ڤانس: ئێران باج لهو كهشتیانه وهرناگرێت كه به هورمزدا تێدهپهڕن
پهیام
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئهمریكا رایگهیاند، نزیكن له ڕێكهوتن لهسهر گەرووی هورمز و، تاران واشنتۆنی ئاگادارکردووەتەوە کە هیچ باجێک بەسەر کەشتییەکاندا ناسەپێنێت و تهقه له كهشتییهكانیش ناكات.
جەی دی ڤانس ئهوهی راگهیاند، پرۆسەی داڕشتنی ئەم پلانە ئەمنییە نوێیە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن هەوڵەکانی بۆ پاراستنی هێڵەکانی دەریایی و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گواستنەوەی بازرگانیی نێودەوڵەتی خستووەتە گەڕ. کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەدەستهێنانی پابەندبوونی ڕوون لەلایەن تارانەوە بەشێکی سەرەکییە لە تێپەڕاندنی گرژییە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا.
لە لێدوانێکدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان پەیامی ئەوەیان پێگەیاندوون کە هیچ تێچوو یان ڕەسمێک لەو کەشتییانە وەرناگرن کە لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەوە تێپەڕدەبن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، نامەی ئەرێنی تاران نابێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییهكان، بەڵکو واشنتۆن چاوەڕوانی هەنگاوی کرداریی دەکات بۆ سەلماندنی ئەو بەڵێنانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە