1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ستراتیژی گوشار و بژاردهی سهربازیمان بهرانبهر ئێران ههیه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سێ ستراتیژیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد کە بریتین لە گوشاری ئابووری و بژاردەی سەربازی، هاوکات پاککردنەوەی گەرووی هورمزی لە مین و کۆنترۆڵکردنی ڕاگەیاند.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "ڕیەڵ ئەمریکا ڤۆیس" ئاماژەی بەوە دا، ستراتیژییەکانی واشنتن خۆیان لە چاودێریکردنی وردی تێکچوونی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران، سەپاندنی گوشاری ئابووریی قورس بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی و، بژاردەی سەربازیی ڕاستەوخۆ دەبیننەوە.
هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران بەدەست هەڵاوسانی سەدا ٣٠٠ و دابەزینی خێرای بەهای دراوەکەیەوە دەناڵێنێت و توانای پێدانی مووچەی سەربازەکانی نەماوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕابگەیاند کە وڵاتەکەی بە تەواوی گەرووی هورمزی لە مین پاک کردووەتەوە و ئێستا ڕێڕەوەکە بەڕووی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن کۆنترۆڵی سەدا سەدی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی هەیە، هەرچەندە ئەگەری هەیە جاروبار بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مینەکانەوە کێشەی بچووک دروست ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە