58 خولەک پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكارانی تڕه‌مپ: پڕۆسه‌ی سه‌ربازی بۆسه‌ر گه‌رووی هورمز تێچووی زۆره و گره‌نتی سه‌ركه‌وتنیش نیه
په‌یام
بەرپرسە سەربازییەکان هۆشدارییان داوەتە دۆناڵد ترەمپ کە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز بە زەبری هێز، پرۆسەیەکی درێژخایەن و تێچوودار دەبێت بێ ئه‌وه‌ی سەرکەوتن له‌و پرۆسه‌یه‌دا گره‌نتیكراو بێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی، پلانە سەربازییەکانی ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن کە هەر هێرشێکی بەرفراوان دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمریکا. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی هاوپەیمانە ئەوروپی و عەرەبییەکان پێشتر هۆشدارییان داوەتە واشنتۆن کە بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی، مەترسیی بەئامانجگرتنی کەشتییە جەنگییەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لێ دەکەوێتەوە، بەبێ ئەوەی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەست بهێنرێت.
هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگریی سەربازیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەولەوییەتی ستراتیژیی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە گۆڕاوە بۆ گەرووی هورمز. بەرپرسانی ئەوروپی پێیان وایە تاران بەهۆی کۆنترۆڵکردنی کردارییانەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییەوە، هەست بە باڵادەستی دەکات لە دانوستانەکاندا و وەک ئامرازێکی فشاری بەهێزتر لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەکاری دەهێنێت.
له به‌رانبه‌ریشدا ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان به تڕه‌مپ وتووه كه هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گه‌رووی هورمز تێچوویه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا مسۆگه‌ر و گره‌نتیكراو نیه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە