1 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

یه‌مه‌ن.. حوسییه‌كان به‌ مووشه‌ك و درۆن بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تیان كرد

په‌یام

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، حوسییەکان بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی مەخا و بەندەرەکەی و گەڕەکە نیشتەجێبووەکانی ماربیان کردووەتە ئامانج. تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم ھێرشانە بە فەرمی ڕانەگەیەندراون. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی یەکشەممە لە ھێرشێکی بەرفراواندا بۆ سەر شاری مەخا و بەندەری ئه‌و شاره‌، حەوت سەرباز و ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، پانتایی گرژییە سەربازییەکان فراوانتر بووە، دوای ئەوەی ھێزەکانی بەرگریی شەبوە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەیان لە ھێرشێکی درۆنیی حوسییەکاندا بۆ سەر بنکەکانی لیوای سێیەم لە بەرەی حەریب عەین ڕاگەیاند. لە کاردانەوەی ئەمەشدا، ھێزەکانی شەبوە ڕایانگەیاند کە بە تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەکانی حوسییەکانیان بۆردومان کردووە.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدان کە لە ٦ی ئابدا ھەردوو پارێزگای مارب و حەزەرەمەوت ڕووبەڕووی ھێرشی مووشەکی و درۆنیی حوسییەکان بوونەوە. دواتر گرژییەکان تەشەنەیان سەند بۆ پارێزگاکانی زالیع و تەعز کە پێکدادانی بەردەوامی نێوان ھێزەکانی حکومەت و حوسییەکانی تێدایه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. حوسییه‌كان به‌ مووشه‌ك و درۆن بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تیان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. پڕۆژه‌ی بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی په‌سه‌ند كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیمەشق و مۆسكۆ لەبارەی بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سووریا ڕێك كەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەماس پابەندیی خۆی بە ڕێككەوتنی 15 خاڵیی ئاگربەست ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی ڤیدیۆیەکی بڵاوكرایەوە و یەكەم دیداریشی لەگەڵ پزیشكیان ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌ ئاماده‌باشیداین و چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و عومان بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و عومان دەڵێن "نزیکین لە ڕێکەوتن"

سەرەتا