2 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
پوتین سهردانی دورگهكانی كوریلی كرد كه یابان خۆی له خاوهنی دهزانێت
پهیام
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، سەردانی دوورگەکانی کوریلی کە لە نێوان وڵاتەکەیی و ژاپۆن ناوچەی ناکۆکی لەسەرە، ئەو سەردانەش بووەتە هـۆی ناڕەزایەتییەکی توندی ژاپۆن، چونکە هەردوو وڵات خۆیان بە خاوەنی ئەو دوورگانە دەزانن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "تاس" ـی ڕووسی، ئەمە یەکەم سەردانی کەسیی پوتینە بۆ دوورگەی ئیتورۆپ کە دەکەوێتە نێو زنجیرە دوورگەکانی کوریلەوە. سەردانەکە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ڕووسیا سەرپەرشتیی مانۆڕێکی دەریایی کرد لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی.
لە میانی سەردانەکەیدا، پوتین کارگەیەکی ئامادەکردنی ماسی بەسەرکردەوە.
ئەم دوورگانە کە لەلایەن ژاپۆنەوە بە "خاکەکانی باکوور" دەناسرێن، تاوەکو ئێستا بەربەستی سەرەکیی بەردەم واژۆکردنی پەیماننامەی ئاشتیی فەرمین لە نێوان مۆسکۆ و تۆکیۆ بۆ کۆتاییهێنان بە لێکەوتەکانی جەنگی جیهانیی دووەم، بەو پێیەی هەردوو وڵات بانگەشەی خاوەندارێتیی ڕەهای دەکەن.
لە کاردانەوەی ئەو سەردانەدا، تۆشیمیتسۆ مۆتێگی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، ناڕەزایەتیی توندی وڵاتەکەی دەربڕی. مۆتێگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو دوورگانە لە ڕووی مێژوویی و یاسای نێودەوڵەتییەوە بەشێکی جیانەکراوەن لە خاکی ژاپۆن، هەر بۆیە حکومەتی تۆکیۆ بە توندی دژی ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ڕووسیا دەوەستێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە