1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان: ئاگربهسته ٦٠ ڕۆژییهكهی ئهمریكا و ئێران ئهگهری درێژكردنهوهی ههیه
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند دۆسیەی ناوبژیوانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و دەکرێت ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە درێژبکرێتەوە، بەڵام تاران بوونی هەر دانوستانێک لەو بارەیەوە ڕەتدەکاتەوە.
تاهیر ئەندڕابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند ئیسلامئاباد هەوڵی بەردەوام دەدات ڕێكهوتن و ڕێگریکردن لەوانەی دەیانەوێت زیان بە پڕۆسەی ئاشتی بگەیەنن. ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی ناوبژیوانی دانەخراوە و دەکرێت ماوەی ئەو ئاگربەستە ٦٠ ڕۆژییەی لە یاداشتی لێکتێگەیشتندا هاتبوو درێژبکرێتەوە.
لە بەرانبەردا، ڕوویتەرز له سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی ـیهوه گواستوویهتییهوه، هیچ وتووێژێک دەربارەی درێژکردنەوەی ئاگربهست و ڕاگرتنی جهنگ لەگەڵ ئەمریکادا نییە و وتی: "هیچ وادەیەک بۆ ڕاگرتنی جهنگ نییە و هیچ شتێکیش لە ئارادا نییە بۆ درێژکردنەوە. " هاوکات عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە بەردەوامن و تاران دەستبەرداری دانوستانەکان نابێت سەبارەت بە گەرووی هورمز.
لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند وەزیری ناوخۆی پاکستان لە سەردانەکەیدا بۆ تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجی سەردانەکەی بەدواداچوونە بۆ ئەو لێکتێگەیشتنانەی لە کاتی سەردانی هاوتا ئێرانییەکەی بۆ ئیسلامئاباد بەدەستهاتبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە