2 کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە: تا ئازادبوونی ئۆجالان بەبێ وەستان بەردەوام دەبین

پەیام

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەبۆنەى 41هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، تا ئازادبوونی عەبدوڵڵا  ئۆجالان بەبێ وەستان بەردەوام دەبن. 

ڕاشیگەیاندووە "ئۆجالان خوڵقێنەری سەرجەم بەها كۆمەڵایەتی، ئایدیۆلۆژی و مرۆییەكانی تێكۆشانەكەمانە، بۆیە ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان بۆ گەل و تەڤگەرمان پرسێكی یەكلاكەرەوە و دەستبەردارنەبووە".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەپەگە جەخت دەکاتەوە: "وەک گەریلای ئازادی، رایدەگەیەنین کە تاوەکو بەدیهێنانی ئازادیی فیزیکیی رێبەر ئۆجەلان، بەرخودانی گەریلا و تێکۆشانی گەلەکەمان بە هەموو شێوازێک و بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت."

15ی ئابی 1984، پەکەکە یەکەم چالاکیی چەکداریی خۆی لە دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی (دهێ) لە سێرت و (شەمزینان) لە جۆلەمێرگ کرد، کە بە "بازدانی 15ی ئاب" ناوی دەبەن و هەموو ساڵێک وەک دەستپێکی خەباتی چەکداری یادی دەکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەپەگە: تا ئازادبوونی ئۆجالان بەبێ وەستان بەردەوام دەبین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی پلانی ئاشتی غەززە، نێردەی سەرۆکى ئەمریکا دەگاتە ناوچەكە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن ئامادەكاری دەكات توندترین ڕێكاری ئابووری دژی ئێران بگرێتەبەر

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

سەرەتا